بریتانیا به هۆكارێكی نامۆ ده‌یویست هێزی تایبه‌تی دژی سه‌دام دابه‌زێنێ
K24 - هه‌ولێر:
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانی میدیاكانی بریتانیا ئاشكرایان كردووه كه "بریتانیا گه‌یشتبووه لێواری بڕیاردان بۆ ناردنی هێزه تایبه‌ته‌كانی تا رووبه‌ڕووی سه‌دام حسێن ببنه‌وه".
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی،ه كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنراوی نوێیان ده‌رباره‌ی رووداوه‌كانی پشت په‌رده بڵاوكردووه‌ته‌وه كه په‌یوه‌ستن به جه‌نگی داگیركردنی كوه‌یت له ساڵی 1990 دا"
به‌ڵگه‌نامه‌كان ئه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه "مارگرێت تاتشه‌ر، سه‌رۆكوه‌زیرانی كۆچكردووی بریتانیا، ئاماده بووه له ئاسمانه‌وه یه‌كه سه‌ربازییه تایبه‌ته‌كانی دابه‌زێنێته كوه‌یت، ئه‌وه‌ش بۆ رزگاركردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دیپلۆماسی بریتانیا نه‌بووه له كوه‌یت، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه بووه تا خواردن بۆ ئه‌و نوێنه‌رانه‌یان ببه‌ن كه له ناو باڵیۆزخانه‌ی بریتانیا گه‌مارۆ درابوون".
چیرۆكه‌كه لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات، كاتێك سه‌دام حسێن له مانگی ئابی 1990 وڵاتی كوه‌یتی داگیركرد، مۆڵه‌تی 3 هه‌فته‌ی به سه‌رجه‌م باڵیۆزخانه و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی وڵاتانی بیانی دابوو تا هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانیان ببه‌نه به‌غدای پایته‌ختی عیراق، چونكه كوه‌یتی وه‌ك پارێزگای 19 ناو ده‌برد.
به‌ڵام نوێنه‌رانی بریتانیا ره‌تیانكردبووه‌وه ئه‌و كاره بكه‌ن، ئه‌وه‌ش وای له سه‌دام حسین كرد بڕیار بدات چوار ده‌وری باڵیۆزخانه‌كه گه‌مارۆ بدرێت و رێگه نه‌درێت هیچ خۆرك و پێداویستییه‌كیان پێبگات تا ناچاربن ئه‌و كاره بكه‌ن و بگوازنه‌وه به‌غدا.
به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌ندامانی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌ی بریتانیا كه به باڵیۆزه‌وه ژماره‌یان 4 كه‌س بوو، خۆراك و ئاو و پێداویستییان كه‌میان مابوو، له‌و كاته‌شدا تاتشه‌ر داوای له پێرسی كرادووك، راوێژكاری كاروباری ده‌ره‌وه كردووه كه كه‌سێكی گرنگ بوو لای سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتر، تا لێكۆڵینه‌وه بكات و بزانێت چۆن هێزه تایبه‌ته‌كانی بریتانیا ده‌توانن له ئاسمانه‌وه دابه‌زنه خواره‌وه و خۆراك بگه‌یه‌ننه دیپلۆماسییه‌كانیان.
بۆیه كرادووك به تاتشه‌ری گوتووه "له‌وێ چاودێرییه‌كی زۆر توند و چڕ له‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه دانراوه، پێده‌چێت به‌شی 50 رۆژی دیكه‌ش كه‌لوپه‌ل و خۆراكی پێویستیان لا مابێت و تا كۆتایی مانگی 10 به‌شیان ده‌كات، به‌ڵام هه‌ر پێویستیان به كۆمه‌ك هه‌یه تا ئاو و خۆراك و سوته‌مه‌نییان ده‌ستكه‌وێت".
بۆیه بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هێزی تایبه‌تی له ئاسمانه‌وه دابه‌زێنن، دواجار رایان گۆڕیوه‌و زانیوویانه ئه‌و پرۆسه‌یه زیانی له سوودی زیاتره، چونكه سوپای عێراق هه‌موو شه‌قام و كۆڵانه‌كانیان ته‌نیوه‌و لوغمی زۆریان داناوه‌و هێزی به‌رگری ئاسمانی عێراق به شێوه‌یه‌كی چڕ له كوه‌یت دامه‌زراون، بۆیه هه‌ر هێز و ده‌سته‌یه‌ك بنێردرێته كوه‌یت تووشی مه‌ترسی گه‌وره ده‌بنه‌وه.
گه‌مارۆی سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌ی بریتانیا له كوه‌یت تا 16/12/1990 به‌رده‌وام بوو، پاشان گواستیانه‌وه بۆ به‌غدا و له مانگی یه‌نایه‌ری ساڵی 1991 دا پرۆسه‌ی سه‌ربازی "گه‌رده‌لوولی بیابان" له لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه دژی رژێمی سه‌دام حسێن ده‌ستیپیكرد و سوپای عێراق له كوه‌یت ده‌ركرا.