تەقاندنەوەی ماڵی کورد له‌خورماتوو بەردەوامە
K24- هه‌ولێر:
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له تۆڕی فه‌یسبووك بڵاویانكرده‌وه، کاژمێر ۸:۳٠ خولەکی ئەمشەو لەگەڕەکی "کۆماری - جمهوری" قەزای خورماتوو نزیکـ قوتابخانەی "غەزال"ـی کوڕان, خانوی هاوڵاتیەکی کورد بەناوی "کەریم اسماعیل عەزیز" لەلایەن میلیشیا تورکمانە شیعەکانه‌وه تەقێنرایەوە.
له‌كاتێكدا هه‌ر ئه‌مشه‌و لەگەڕەکی "حەی بەهار"ـی ناحیەی "لەیلان"ی سەر بەشاری کەرکووکـ, هێزە عێڕاقێەکان و میلیشیا شیعەکان هەڵیان کوتایە سەر ماڵی پێشمەرگەیه‌كی لیوای ۱٦ـی پیادە به‌ناوی "ڕێبوار غەریب شامار ڕۆژبەیانی"، دوای پشکنینی ماڵه‌كانیان, خۆی و باوكی ده‌ستگیركران و به‌ره‌و شوێنێکی نادیاریان بردراون.