سه‌رۆك بارزانى به بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه په‌يامێكى راگه‌ياند
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پيرۆزه‌وه په‌يامێكى بڵاوكرده‌وه و تێيدا پيرۆزبايى له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و كارمه‌ندانى دامه‌زراوه ئه‌منييه‌كان و سه‌رجه‌م خه‌ڵكى كوردستان كردووه.
ده‌قى په‌يامه‌كه:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مسوڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و جیهان بەگشتی، دەکەم.
پیرۆزبایی گەرم له خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و هەروەها سەرجەم کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان، دەكەم.
لە خوای گەورە داواکارم ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لەهەموو مسوڵمانان قبوڵ کردبێ و پشت و پەنای پێشمەرگە قارەمانەکانمان بێت و گەلەکەشمان بگاتە ئاواتی لەمێژینەی خۆی و کۆتایی بە هەموو ناخۆشییەکان بێت.
مسعود بارزانی
29ـی ڕەمەزان 1438ـی کۆچی
24ـی6ـی2017