عه‌بادی له بڕیاره‌كانی عه‌بدولمه‌هدی تووڕه‌یه
K24- هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق نیگه‌رانی خۆی له‌و بڕیارانه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت راگه‌یاند، كه بڕیاره‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌و بڕیارانه‌ی له سه‌رده‌می كابینه‌كه‌م ده‌ركرابوون، له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان بوون"، هۆشداریشیدا، "له‌ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی پشێوی درووست ده‌بێت".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا عه‌بادی جه‌ختی كرده‌وه، "نیگه‌رانی گه‌وره‌ی خۆمان له‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راده‌گه‌یه‌نین، كه له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه 11/12/2018 ده‌ریكردووه و له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا هاتووه، "كاركردن به سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیار و راسپاردانه راده‌گیرێت، كه له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووز تا كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادییه‌وه ده‌ركرابوون، به‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌مكانه‌ی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ناگونجێن، كه پێویسته وڵات له‌سه‌ری بڕوات"".
عه‌بادی گوتی: "ئێمه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداره و پشێوی ده‌هێنێته‌وه و كاره‌كانی حكوومه‌ت په‌كده‌خات، له‌وانه‌یه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی پێشوو هه‌ڵوه‌شێندرێنه‌وه". گوتیشی: "ئه‌م بڕیاره‌ی حكوومه‌تی نوێ له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاووڵاتیانه و هه‌ر كابینه نوێیه‌كه رووبه‌ڕووی ره‌خنه و تانه ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت كه تائێستا حكوومه‌تێكی ته‌واو نییه و له چه‌ند وه‌زاره‌تێكه‌وه تانه‌ی له‌سه‌ره، هه‌روه‌ك میكانیزمی دسه‌تنیشانكردنی وه‌زیره‌كانیش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره".
عه‌بادی ئه‌و بڕیارانه‌ی عه‌بدولمه‌هدی شه‌رمه‌زار كرد و داواشی له حكوومه‌ت كرد، "به‌و بڕیارانه‌دا بچێته‌وه و نه‌یانخاته بواری جێبه‌جێكردن"، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "كابینه‌ی نوێ به‌بێ دیراسه‌كردن ئه‌و بڕیاره‌ی داوه".
له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، بڕیاردرا، كاركردن به سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیار و راسپاردانه راگیرێت، كه له ماوه‌ی نێوان سه‌ره‌تای ته‌ممووز و كۆتایی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كه‌ی پێشووی عێراقه‌وه ده‌ركرابوون، پێشبینیش ده‌كرێت له‌ماوه‌ی 7 رۆژدا دوای نرخاندن و هه‌ڵسه‌نگاندن، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاركانی عه‌بادی جێبه‌جێ بكرێن.
H.B