گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی راگیرا
K24 - سلێمانی
جارێكی دیكە بەھۆی نالەبارەی كەشوھەوا گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی راگیرا.
لە راگەیەندراوێكدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاندووە: "به‌هۆی بەردەوامى ئه‌و ته‌مومژه‌ی ئاسمانی پارێزگای سلێمانی گرتووه‌ته‌وه که بووە‌تە هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی بینین بۆ جارێکی تر بۆ ماوه‌ی 14 کاتژمێر گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی راگرده‌گیرێت".
وەك لە راگەیەندراوەكەی فڕۆكەخانەی سلێمانی ھاتووە: "به‌پێی ڕاپۆرتێکی نوسینگه‌ی که‌شناسی فڕۆکه‌وانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی که پێشبینی بۆکراوه ئه‌و ته‌مومژه له کاتژمێر 8ی شەوی رابردوو تا کاتژمێر 10ی به‌یانی ئەمڕۆ 2018/12/13 بخایه‌نێت و پاشان گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە".