قه‌ڵه‌وترین پیاوی جیهان له په‌تای كۆرۆنا چاكبووه‌وه
K24- هه‌ولێر:
خوان پێدرۆ فرانكۆ، هاووڵاتیی مه‌كسیكی كه له ساڵی 2017 به قه‌ڵه‌وترین پیاوی جیهان پۆڵێنكرا و ناوی چووه ناو كتێبی "گینس" بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان، له نه‌خۆشی كۆرۆنا چاكبووه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی مانگێك به‌هۆی كێشه زیاده‌كه‌ی و چه‌ندین نه‌خۆشی درێژخایه‌نه‌وه نه‌هامه‌تی زۆری به‌ده‌ست ئه‌و په‌تایه‌وه چه‌شت.
خوان پێدرۆی ته‌مه‌ن 36 ساڵ، وێڕای چه‌ندین نه‌خۆشی درێژخایه‌نی وه‌ك شه‌كره، به‌رزی فشاری خوێن و كێشه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه، كه ئه‌م نه‌خۆشیانه چانسی كه‌م بۆ ژیان به تووشبووانی كۆرۆنا ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆڕاگر بوو و توانی به‌سه‌ر په‌تاكه‌دا زاڵ بێت و دوای مانگێك به ته‌واوی له ڤایرۆسه‌كه چاك بووه‌وه.
هه‌رچه‌نده پێشتر پێدرۆ كێشه‌كه‌ی له 595 كیلۆگرامه‌وه بۆ 208 كیلۆگرام دابه‌زاندبوو، به‌ڵام به‌هۆی تووشبوونی به ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشی درێژخایه‌ن، هێشتا مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌بوو.
پێدرۆ له كۆرۆنا رزگاریبوو، به‌ڵام دایكی ئه‌و چانسه‌ی نه‌بوو و به‌ر له ماوه‌یه‌ك له ته‌مه‌نی 66 ساڵیدا به‌هۆی په‌تاكه گیانی له‌ده‌ستدا.
قه‌ڵه‌وه چاكبووه‌كه كه خه‌ڵكی ویلایه‌تی "ئه‌گواسكالانیێنتس"ـه چیرۆكی نه‌هامه‌تییه‌كانی به‌ده‌ست په‌تای كۆرۆناوه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: "نه‌خۆشییه‌كه زۆر ئاڵۆز بوو، چونكه په‌تاكه زۆر به‌خێرایی ته‌شه‌نه ده‌كات، منیش یه‌كێكم له‌وانه‌ی به‌هۆی كێشی زیاده‌وه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی گه‌وره‌تر ده‌بنه‌وه، من به‌ده‌ست ژانه‌سه‌رێكی زۆر و ئازارێكی گه‌وره‌ی جه‌سته‌وه ده‌مناڵاند و به‌هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رمای له‌شم به ئه‌سته‌م توانای هه‌ناسه‌دانم هه‌بوو".
سه‌رچاوه: میدیا جیهانییه‌كان