سه‌درییه‌كان دژی "تیرۆر و گه‌نده‌ڵی" دێنه‌وه مه‌یدانه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
ره‌وتی سه‌در داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات، رۆژی هه‌ینی، خۆپیشاندانی نوێ دژی تیرۆر و گه‌نده‌ڵی له مه‌یدانی ته‌حریری به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه لیژنه‌ی ناوه‌ندیی خۆپیشاندانه‌كان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند "نه‌یارانی دزی و گه‌نده‌ڵی فراوان بوون و فه‌رهه‌نگی گۆڕانكاریی له ناخی كۆمه‌ڵگای عێراقیدا چه‌كه‌ره‌ی كردووه، هه‌ر چه‌نده زیاتر قوربانی بده‌ن، زیاتر گه‌شه ده‌كات".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی گه‌نده‌ڵكاران و بۆ هه‌ڵبڕینی ده‌نگی دادپه‌روه‌ری، كاتژمێری 5:30 ی ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی سه‌رله‌نوێ دێینه‌وه مه‌یدانه‌كان، له مه‌یدانی ته‌حریری به‌غدا و هه‌موو پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق".