كەشناسی: لە ھەندێك ناوچە بارانی بەلێزمە دەبارێت

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوروباران دەبێت لە ھەندێك كاتی جیاجیا بارانی بە لێزمە دەبارێت بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان. لە ھەندێك ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر دەبارێت.

بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 14 و سلێمانی 13 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 17 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور و باران دەبێت، لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی بەفر دەبارێت.