سه‌رۆك بارزانی و عه‌لاوی هاوكێشەی سیاسی نوێ تاووتوێ ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له سه‌ڵاحه‌ددین، پێشوازی له ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراق كرد و ره‌وشی ئێستا و قۆناخی دوای هه‌ڵبژاردنی عێراقییان تاووتوێكرد.
ویبسایتی فه‌رمی سه‌رۆك بارزانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له دیداره‌كه‌دا، بارودۆخی سیاسی عێراق و ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لێكراوه.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، رۆشناییش خراوه‌ته سەر قۆناغی دوای هەڵبژاردن و هاوكێشە سیاسییە تازەكان و هەروەها ئاییندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رۆژی 12ی ئایار ئه‌نجامدراوه و دوای شه‌ش رۆژ، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، به فه‌رمی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی راگه‌یاند.
به گوێره‌ی ئه‌نجامی كۆتاییش، هاوپه‌یمانی سائیرونی سه‌در، یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی عێراقه، هاوپه‌یمانی فه‌تحی هادی عامریش دووه‌مه و هاوپه‌یمانی نه‌سڕی عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانیش، له پله‌ی سێیه‌م دێت.
هه‌رچی پارتی دیموكراتی كوردستانه به رێژه‌ی ده‌نگه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراق چواره‌مه و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمیش یه‌كه‌م.
ا. م