جوگرافیای ناوچه ئارامه‌كه‌ی توركیا له سووریا ئاشكرا ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێڕ:
به‌گوێره‌ی روپێوێك كه بۆ باكووری سووریا دیاریكراوه ئاشكرابووه كه ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی توركیا ده‌یه‌وێت به درێژایی سنووری سووریا درووستی بكات، ژماره‌یه‌ك شار و شارۆچكه‌ی سێ پارێزگای سووریا ده‌گرێته‌وه كه حه‌له‌ب و ره‌قه و حه‌سه‌كه‌یه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و روپێوه‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه "ناوچه‌ی ئارام، شار و شارۆچكه‌ی پارێزگاكانی حه‌له‌ب و ره‌قه و حه‌سه‌كه ده‌گرێته‌وه‌و 460 كیلۆمه‌تر درێژ ده‌بێته‌وه‌و تا قوڵایی 32 كیلۆمه‌تر ده‌ڕوات".
روپێوه‌كه دیارترین ئه‌و شوێنانه‌ی ئاشكرا كردووه كه ناوچه ئارامه‌كه ده‌یانگرێته‌وه‌و ده‌كه‌ونه باكووری ھێڵی نێوان گوندی سڕین له پارێزگای حه‌له‌ب و عه‌ین عیسا له پارێزگای ره‌قه.
به‌گوێره‌ی رووپێوه‌كه، ناوچه ئارامه‌كه قامیشلۆ، تل ته‌مه‌ر، درباسییه، عامودا، وه‌ردیه، تل حه‌میس، سه‌رێ كانێ، ترپه سپی. تل كۆچه‌ر، دێرك، له پارێزگای حه‌سه‌كه، هه‌روه‌ها كۆبانێ له پارێزگای حه‌له‌ب و گرێ سپی له پارێزگای ره‌قه ده‌گرێته‌وه".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆ‌غان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، دوای کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاک‌پارتی لە پەرلەمانی تورکیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وڵاتەکەی پێشوازی لە پرسی درووست‌کردنی ناوچەیەکی ئارام لە سووریا دەکات.
گوتیشی: ئەگەر ئەمه‌ریکا پشتگیریان بکات ئەوا؛ تورکیا دەتوانێت ناوچەیەکی ئارام لە سووریا دروستبکات.
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان دواى په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆني بووه له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا و پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به ره‌وشى سووريا و دامه‌زراندنى ناوچه‌يه‌كى داماڵراو له چه‌كيان له باكوورى سووريا تاوتوێكردووه.
پێشتریش دۆنأڵد تره‌مپ، سه‌رۆكیویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، ده‌یانه‌وێت ناوچه‌یه‌كی ئارام له سووریا درووست بكه‌ن.
ئه‌وه له كاتێكدایه ئاڵدار خه‌لیل، به‌رپرسی كۆمیته‌ی دیپلۆماسی ته‌ڤده‌م، ره‌تیكردووه‌ته‌وه به ناوچه ئارامه‌كه‌ی توركیا قایل ببن.