به ڤيديۆ.. چركه ساتى كوژرانى فڕۆكه‌وانه رووسييه‌كه ببينه
K24 – هه‌ولێر:
له گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا كه له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، دوا چركه ساتى ئه‌و فڕۆكه‌وانه رووسيه ئاشكرا بوو، كه له سووريا فڕۆكه‌كه‌ى تێكشكا.
فڕۆكه‌وانه رووسييه‌كه رۆژى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه به هۆى تێكشكانى فڕۆكه‌كه‌ى له ئاسمانى ريفى ئيدلب، به په‌ڕه‌شوت خۆى هه‌ڵدايه خواره‌وه و له‌سه‌ر زه‌ويش ميليشياكان گه‌مارۆيان دا.
له گرته ڤيديۆييه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و فڕۆكه‌وانه به‌رگرى له خۆى كردووه و دواجار به نارنجۆك كۆتايى به ژيانى خۆى هێناوه.
فڕۆكه رووسييه‌كه له جۆرى سوخۆى 25 بووه و به گوێره‌ى زانيارى ميليشياكانى سووريا به مووشه‌كى زه‌وى – ئاسمان تێكشكێنراوه.
سه‌رچاوه: روسياليه‌وم
و:ئ.ر