بەغدا نەوتی كەركووك بە بۆڕی رەوانەی تاران دەكات

حكومەتی عێراق تاكڕەوانە بڕیار دەدات
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

بەغدا بەنیازە لە رێگەی راکێشانی بۆڕییەوە نەوتی کەرکووك، بباتە تاران و رۆژانە 30 بۆ 60 ھەزار بەرمیل نەوت بداتە ئەو وڵاتە، ئەمە لەکاتێکدا بەپێی دەستوور ناوچە جێناکۆکەکان پێویستە بەھاوبەشی لەنێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بەرێوەببرێت، مەلەفی نەوتیش بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئیدارەو ئەنجوومەنی پارێزگا مامەڵەی پێوەبکرێت، بەڵام لە دوای داگیرکردنی ئەوناوچانە بەغدا کوردی پەراوێز خستووەو بەشێوەیەکی تاکڕەوانە بڕیارەکانی جێبەجێ دەکات.