دوو کەسی دیکە لە پارێزگای سلێمانی بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
K24- سلێمانی:
عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئافره‌تێكى دیكه دواى تووشبوونى به كۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا. لە سەیدسادقیش گەنجێک بووە قوربانیی ڤایرۆسەکە.
عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د بۆ كوردستان24 ى ئاشکرا کرد، به‌ره به‌یانى ئه‌مڕۆ، ئافره‌تێكى دیكه كه ته‌مه‌نى 98 ساڵ کە خەڵکی پێنجوێن بوو، دواى تووشبوونى به كۆرۆنا و چه‌ند رۆژێك مانه‌وه‌ى له نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ستدا.
لە لایەکی دیکەوە، قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق، گیان لەدەستدانی کوڕێکی تەمەن 34 ساڵی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
به‌مه‌به‌ش كۆى گشتى حاڵه‌ته‌كانى گیانلەدەسدان له سنوورى سلێمانى گه‌یشته 179 كه‌س.
H.J