كەشناسی: بەفر دەبارێت
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ شەپۆلێكی بارانبارین رووی لە ھەرێمی كوردستان كرد و بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی، لە ھەندێك ناوچە بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت و بە رێژەی جیاواز باران لە ناوچەكان دەبارێت، لە ھەندێك ناوچەی شاخاویش ئەگەری بەفر بارین ھەیە
سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی ھەینی ئاسمان ھەور دەبێت و لە زۆربەی كاتەكان باران دەبێ، لە ھەندێك ناوچەش بارانی بە لێزمە و لە ناوچە شاخاوییەكانیش ئەگەری بەفربارین ھەیە.