سه‌رۆكى يه‌كێتى بۆكسينگى عێراق رفێندرا
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ليژنه‌ى ئۆڵۆمپى عێراق و سه‌رۆكى يه‌كێتى بۆكسينگى عێراق، به‌شار مسته‌فا، كه كورده و خه‌ڵكى پارێزگاى دهۆكه له سه‌ر رێگه‌ى نێوان به‌غدا و كه‌ربه‌لا رفێندرا.
سه‌رچاوه ئه‌منييه‌كانى عێراق، بڵاويانكرده‌وه، ئه‌و به‌رپرسه‌ى بوارى وه‌رزش، له ناوچه‌ى موسه‌يبى سه‌ر به پارێزگاى بابل رفێندراوه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، رفێنه‌ره‌كان جلوبه‌رگى سه‌ربازيان پۆشيوه و له كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌شار مسته‌فا له‌سه‌ر رێگه‌ى كه‌ربه‌لا-به‌غدا ناوبراويان رفاندووه.
هێزه ئه‌منييه‌كان كه‌وتوونه‌ته سۆراغكردنى به‌شار مسته‌فا و ئه‌وان ده‌ڵێن: رفێنه‌ره‌كان ناوبراويان به‌ره‌و شوێنێكى ناديار بردووه.
پێشتريش له 2009دا به‌شار مسته‌فا له لايه‌ن گرووپێكى نه‌ناسراوه رفێندرابوو و ئه‌مه دووه‌مجاره بڕفێنرێت.