رووسیا و چین و ئێران دەستیان بە مانۆڕێکی سەربازیی کرد
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ هەینی، رووسیا و چین و ئێران لە زریای هیندی و کەنداوی عومان، دەستیان بە مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەش کرد.
ئاوەکانی دەوری ئێران بوونەتە کێشە و گرژییان تێکەوتووە چونکە ئەمەریکا سزای خستووەتە سەر نەوتی ئێران بازرگانیی کردنیشی لێ سنووردار کردووە، ئەم مانۆرە سەربازییەش جۆرێکە لە وەڵام دانەوەی هەڕەشە و سزاکانی ئەمەریکا.
غوڵام رەزا تەهانی، فەرماندەی سەربازیی دەریاوانی ئێران بە تەلەڤزیۆنی حکوومەتی فەرمی ئێرانی گوتووە: "پەیامی ئەم مانۆڕە، ئاشتی و هاوڕێیەتییە؛ هەروەها بەدیهێنانی ئاسایشە لە رێگای یەکێتیی و هاوبەشی کردنە. ئەنجامەکەشی ئەوە دەبێت، کەس ناتوانێت ئێران کەنارگیر بکات".
زۆربەی گرژییەکان لەسەر گەرووی هورمزە، کە بەشێکی زۆری نەوتی جیهان بەو گەرووەدا دەڕوات و ئێران دەسەڵاتێکی زۆری بەسەردا هەیە.
Reuters