هه‌واڵگری عێراق دوو كادیری یه‌كێتی له‌ دووبز ده‌ستگیر ده‌كات

بۆ شوێنێكی نادیار ده‌یانگوازێته‌وه‌

K24 - كه‌ركووك:

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ پۆلیسی كه‌ركووك رایگه‌یاند، دوێنێ شه‌و هه‌واڵگری عێراق "استخبارات" له‌ قه‌زای دووبز، دوو كادیری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ستگیركرد.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، ئه‌و كادیرانه‌ی یه‌كێتی به‌ ناوه‌كانی (عادل ئیسماعیل و ستار به‌كر)، دوای ده‌ستگیركردنییان، بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه‌.

دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ستی شاری كه‌ركووك و خورماتوو به‌ میلشیاكانی حه‌شد و هێزه‌ عێراقییه‌كان، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی ناو حزبێكی سیاسی دیاریكراو، ره‌وشی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه‌ ناجێگیره‌ و تا ئێستاش به‌ هۆی هێرشه‌كانی ئه‌و هێزانه‌، زیاتر له‌ 180 هه‌زار هاووڵاتی كورد ئاواره‌ بوونه‌.

دووبز، قه‌زايه‌كى سه‌ر به‌ پارێزگاى كه‌ركووكه‌ و 40 كيلۆمه‌تر له‌ شارى كه‌ركووك دووره.