فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له نزیك كۆشكی شاسه‌لمان خرایه خواره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سعوودیه بڵاویكرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانیان له نزیك كۆشكی پاشایه‌تی سعوودیه له ناوچه‌ی "خوزامی" ریازی پایته‌خت خستووه‌ته خواره‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌منی سعوودیه بڵاویكرده‌وه، شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای سعوودیه، له كۆشكه‌كه‌یدا نه‌بووه كاتێك هێزه‌كانییان فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانییان له نزیك كۆشكی شاهانه خستووه‌ته خواره‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئه‌و ئاژانسه، شاسه‌لمان له ناو كێڵگه‌كه‌ی خۆیدا بووه له ناوچه‌ی "الدرعیة".
گوته‌بێژی پۆلیسی ناوچه‌كه‌ش رایگه‌یاند، كاتژمێر 19:50 خوولی دوێنێ شه‌و، یه‌كێك له خاڵه‌كانی پاسه‌وانی، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانییان له نزیك كۆشكی كۆماری بینیوه، كه له دووره‌وه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، پاسه‌وانان ته‌قه‌یان له فڕۆكه‌كه كردووه و خستوویانه‌ته خواره‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش، گرته‌ی ڤیدیۆیی تایبه‌ت به ساته‌وه‌ختی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه له نزیك كۆشكی شاهانه بووه.
چالاكوانێكی سعوودیش، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه، له نزیك كۆشكی شاهانه ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی زۆر ده‌بیسترێت.
دواجار سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان رایانگه‌یاند، فڕۆكه‌كه یاری منداڵان بووه و خراوه‌ته خواره‌وه.
ا. م