وەزیری تەندروستی ھۆشداری دەداتە ھاووڵاتییان

"با کارەساتی تەشەنەکردنی کۆرۆنا روونەدات"

K24 - ھەولێر

وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، 139 كەس بەھۆی بەھۆی پابەند نەبوون و بەركەوتن تووشی كۆرۆنا بوونە، ژمارەکان نیشاندەرێکی مەترسیدارە، داوا دەكات پابەندبن با كارەسات روونەدات.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێ: "هۆکاری تووشبوونی 139 حاڵەت بە رێژەی (79%) لەکۆی تووشبووانی کۆرۆنا بەهۆی پابەندنەبوونە بە رێنمایی تەندروستی و بەرکەوتنی یەکتر بووە".

راشیگەیاند: "ژمارەکان نیشاندەرێکی مەترسیدارە، تکایە ئاگاداری خۆتان بن نەیەنە دەرەوەی ماڵ و بەرکەوتنی کەسی تر مەبە با کارەساتی تەشەنەکردنی کۆرۆنا روونەدات".