سەعد حەدیسی: بودجە رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەكرێت

"ناوی حكومه‌تی ھەرێمی كوردستان لە بودجەدا لادراوە"

K24 - ھەولێر

سەعد حەدیسی، گوتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت: "پڕۆژە یاسایی بودجەی 2018ی عێراق لە قۆناخی كۆتاییدایە و ناوی حكومه‌تی ھەرێمی كوردستانیش لە بودجەدا لادراوە".

گوتەبێژی حكومەتی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، لەچەند رۆژی داھاتوودا، پڕۆژە یاسایی بودجەی 2018ی عێراق بۆ پەسەندكردنی رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكرێت و لەبارەی بەشە بودجەی ھەرێمی كوردستانیش بەگوێرەی ماددەی 143 دەستوور، مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی كوردستان دەكرێت.

حەدیسی ئاشكراشی كرد، بۆ پێدانی مافی نەتەوەكان كار بە دەستووری عێراق دەكەین.

بودجەی 2018ی عێراق نزیكەی 91  ملیار دۆلار دەخەملێندرێت و بڕی 19 ملیار دۆلاریش كوتھێنانی ھەیە، لەماوەی رابردووشدا پشكی ھەرێمی كوردستان لە17% بۆ 12.67% كەمكرایەوە، ئەمە ناڕەزایی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لێكەوتەوە.