كه‌نه‌دا: رێز له پرۆسه‌ى ريفراندۆمى كورد ده‌گرين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى كه‌نه‌دا جه‌ستن ترودۆ، رايگه‌ياند، ئێمه رێز له پرۆسه‌ى ريفراندۆمى كورد ده‌گرين.
سه‌رۆك وه‌زيرانى كه‌نه‌دا گوتيشى: خۆم خه‌ڵكى هه‌رێمى كيبيكم و هه‌ستياريم به‌وه هه‌يه وڵاتان ده‌ستوه‌ربده‌نه كاروبارى ناوخۆى وڵاتانى ديكه‌وه.
جه‌ستن ترۆدۆ هاوكات ره‌تيشيكرده‌وه له ئێستادا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پرۆسه‌كه بكات.
ئه‌مڕۆ به به‌شدارى زياتر له سه‌دا 80ى ده‌نگده‌رانى كوردستان پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى له كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
پرۆسه‌كه له ئاستى ميدياى نێوده‌وڵه‌تييدا بووه جێى بايه‌خ و به گرنگييه‌وه رووماڵ كرا.
سه‌رچاوه: سى تى ڤى نيوز