خاوه‌نی بیرۆكه‌ی كه‌ره‌نتینكردنی ئه‌مه‌ریكا: له‌سه‌ر 7 ڤاكسین كارده‌كه‌ین
K24 - مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
بێڵ گێتس دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بۆ هه‌ر حه‌وت ڤاكسینه ده‌ستنیشانكراوه‌كه‌ی جیهان، كارگه بنیاتده‌نێت. به‌ڵام هه‌ندێك له سه‌رمایه‌داره ئه‌مریكی و ئه‌وروپی و ئاسیاییه‌كان پێیانوایه ئه‌مه به‌فیڕۆدانی ملیاره‌ها دۆلاره بێڵ گێتس ئه‌یكات.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌نگۆیانه‌دا گێتس ده‌ڵێت: "ناكرێت تا ساڵێكی دیكه دانیشین و هه‌ر قسه بكه‌ین و جیهانیش له دڵه‌ڕاوكێدا بێت، ئێمه له‌وه بترسین بڵێن پاره سه‌ره‌ف ده‌بێت".
له‌به‌رنامه‌یه‌كی ده‌یلی شۆ-دا، گێتس-ی ملیاردێر ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه دامه‌زراوه‌ی گێتس، دامه‌زراوه‌یه‌كی خێرخوازییه، ده‌شێت به‌دواداچوونی بۆ كاره‌كانی ده‌ستوبردتر بێت له ده‌وڵه‌تان بۆ بنبڕكردنی كۆرۆنا ڤایرۆس. وتیشی: "رێكخراوه‌كه‌مان ئه‌زموون و بیرۆكه‌ی له‌باره‌ی په‌تا و نه‌خۆشییه بڵاوه‌كان هه‌یه. ئه‌و پاره‌یه‌ش كه ئێمه بۆمان داناوه بۆ خێرخوازی دانراوه، جا پێمانوایه له‌مه‌ی ئێستا كه جیهانی تێكه‌وتووه، خێرخوازیتر نییه".
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه حه‌وت جۆر ڤاكسینی ده‌ستنیشانكراویان هه‌ڵبژاردووه كه بینایه‌كی بۆ بنیاتبنێن و پاره‌كه‌شیان بۆ داناوه، چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی ڤاكسینه‌كان ده‌كه‌ن.
گێتس پێداگری له‌وه ده‌كات له خراپترین و په‌له‌ترین حاڵه‌تدا ده‌شێت دواجار هه‌رچۆن بێت بۆ ئه‌م هاوینه دوو له ڤاكسینه‌كان هه‌ڵبژێرین كه به‌رهه‌م بێت. وتیشی: "هه‌رچه‌نده ئێمه پاره‌كه‌مان داناوه بۆ هه‌ر حه‌وت جۆره‌كه‌ی ڤاكسین، وای به باش ده‌زانین كه كات به‌فیرۆ نه‌ده‌ین به قسه‌كردنی زۆره‌وه".
گێتس دووپاتیده‌كاته‌وه تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر كه‌سه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكان و بنیاتنانی كارگه‌كه پێكه‌وه له‌یه‌ككاتدا به‌شێوه‌یه‌كی خێرایی پێویسته. وتیشی: "ده‌شێت بۆ 18 مانگی داهاتوو ئێمه له‌م كاره‌دا خۆمان نقوم بكه‌ین".
هه‌وه‌ها بێڵ گێتس هه‌فته‌ی پێشوو له واشنگتۆن پۆست له وتارێكدا له‌ژێر ناوی "لێره‌وه چۆن قه‌ره‌بووی كاتی كۆڤید 19 ده‌كه‌ینه‌وه" نووسیویه‌تی: "كه پێویسته هه‌ندێك له گه‌وره‌كان كه‌لوپه‌ل و پێویستی ده‌گمه‌ن هه‌ڵبژێرن". له‌بڕگه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "كۆمه‌ڵێك ملیار دۆلار به‌فیرۆبچێت بۆ دروستكردنی بینایه‌ك باشتره، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی له‌وه باشتر نییه له‌به‌رده‌ستدا". "كه‌واته ئه‌و پاره له ئێستادا پێویسته سه‌ر فكه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر له‌وه زیاتر زیان به‌ر ئابووری ده‌كه‌وێت". وه‌های وت.
میلندا-ی هاوسه‌ری و گێتس پێكه‌وه، له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ده‌رده‌كه له ئه‌مریكا 100 ملیۆن دۆلار-یان پێشكه‌ش به واشنگتۆن- سیاتل كرد بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه تا خه‌ڵك له‌ماڵه‌وه نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها له‌و وتاره‌دا گێتس داوای كرد كه بۆ ماوه‌ی 10 هه‌فته له ئه‌مریكا داخستنی ته‌واوی بكرێت بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.