هێزی مارێنزی ئه‌مه‌ریكی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌وێته ئاماده‌باشی
K24- هه‌ولێر:
به‌ر له راگه‌یاندنی شاری ئۆرشه‌لیم وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ته‌لئه‌ڤیڤ بۆ شاری ئۆرشه‌لیم، هێزه‌كانی پیاده‌ی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكی كه به مارێنز ناسراون، له باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێگیركراون. ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌باشیه‌ك بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو و مه‌ترسیه‌كانی كاردانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه به‌رامبه‌ر به بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ، كه له‌وانه‌یه له وڵاتانی موسڵمان هێرش بكرێته سه‌ر باڵیۆزخانه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
له‌مباره‌یه‌وه گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكی له لێدوانێكدا بۆ سایتی "فۆرن پۆلیسی" ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند: "ئێمه پلانێكی تایبه‌تمان بۆ ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر توندوتیژیه‌ك ئاماده‌كردووه"، له‌كاتێكدا به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیان كردۆته‌وه، وه‌ك ئاماده‌كاریه‌كی پێشوه‌خته، هێزێكی فیرقه‌ی پیاده‌ی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكی ره‌وانه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌و وڵاتانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كراوه، كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایان لێیه.
سایتی "فۆرن پۆلیسی" ئاماژه‌ی به سه‌ردانه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رێكس تیله‌رسۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش بۆ برۆكسل كردووه و بڵاویكردۆته‌وه، تیله‌رسۆن له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانیانه‌وه به‌ساردی پێشوازی لێكراوه. هاوكات سایتێكی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاندووه، به‌رپرسانی ئه‌وروپی له واشنتۆن ناڕازین.
فۆرن پۆلیسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، فێدریكا مۆگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، بڕیاری تره‌مپ له‌باره‌ی گواستنه‌وه باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئۆرشه‌لیم و ناساندنی ئه‌و شاره وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل به ده‌رفه‌ت وه‌رگرتووه، بۆئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مه‌ریكا بكات و ره‌خنه‌بارانی بكات.
هاوكات به‌رپرسانی ئه‌منی ئیسرائیلیش رایانگه‌یاند، ئه‌وان بۆ ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر توندوتیژییه‌ك له ئاماده‌باشیدان. له‌مباره‌شه‌وه ژه‌نه‌راڵ یۆرام هاڵفی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئۆرشه‌لیم گوتی، له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆرشه‌لیم له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه، ئه‌گه‌ری روودانی توندوتیژی له‌ئارادایه و گوتی "له هه‌رساتێكدا ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ڕ له‌و ناوچه‌یه هه‌یه".