یاریزانێك سه‌ری خۆی له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی سێكسی دانا
K24- هه‌ولێر:
ئه‌دیسۆن بریتس، كه بزنسمانێكی به‌رازیلییه ئاشكرایكرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دانیێل كۆریا فریتاس، یاریزانی یانه‌ی ساو پاولۆی وڵاته‌كه‌ی ناسراو به "ساو پینتۆ" ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته هاوسه‌ره‌كه‌ی، سه‌ری ئه‌و یاریزانه‌ی بڕیوه.
رۆژنامه‌ی "The Sun" له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی "Brasil Urgente" گواستییه‌وه، یاریزان دانیێل كۆریا بانگهێشتی ماڵی ئه‌دیسۆن كرابوو، بۆئه‌وه‌ی به‌شداری له ئاهه‌نگی جه‌ژنی له‌دایكبوونی ئالانای ته‌مه‌ن 18 ساڵانه‌ی كچه‌كه‌یدا بكات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، ئه‌دیسۆن بریتس گوێی له هاواری هاوسه‌ره‌كه‌ی بووه، كاتێك داوای یارمه‌تی كردووه، بۆیه به‌په‌له خۆی گه‌یاندووه‌ته ژووره‌كه‌ی و بینیویه‌تی كاتێك ئه‌و یاریزانه جله‌كانی داكه‌ندووه و خه‌ریكی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، له 28ی مانگی رابردوو لاشه‌ی یاریزانه ته‌مه‌ن 24 ساڵییه‌كه‌ی به‌رازیل به شێوێندراوی له دارستانێك دۆزراوه‌ته‌وه و سه‌ره‌كه‌ی و ئه‌ندامی نێرینه‌ی له جه‌سته‌كه‌ی جیاكراونه‌ته‌وه.
H.B