ساخته‌كاری بازرگانی ئاوی "زمزم"یشی گرته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه له مالیزیا هۆشداری له فرۆشتنی ئاوێك ده‌دات به ناوی ئاوی "زمزم" كه له چه‌ند ماركێتێكی كوالالامپووری پایته‌خت و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته، ده‌فرۆشرێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه، بازرگانان، ساخته‌كارییان له‌وه‌دا كردووه و ئاوی ئاسایی به ناوی "زمزم" ده‌فرۆشن, هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر قووتووی ئاوه‌كانی نووسراوه له مه‌ككه‌ی پیرۆزه‌وه هاتووه، به‌ڵام سعوودیه ره‌تیده‌كاته‌وه.
باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ریاز هیچ جۆره ئاوێك به‌و ناوه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ناكات و فرۆشتنی ئه‌و ئاوه‌ش به‌و ناوه، فرت و فێڵ و ساخته‌یه‌كی بازرگانه‌كانه.
السفارة في ماليزيا تُحذِّر من مياه «زمزم» مغشوشة في كوالالمبورhttps://t.co/1hQ2u12DNW#عكاظ #السعودية #زمزم #ماليزيا #كوالالمبور@OKAZ_online pic.twitter.com/GAMRbO3CYl
— صحيفة عكاظ (@OKAZ_online) December 7, 2017