له عێراق پشووی په‌روه‌رده تا 21ی ئه‌م مانگه درێژكرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
شانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له عێراق رایگه‌یاند، پشووی كه‌رتی په‌روه‌رده تا 21ی ئه‌م مانگه درێژ ده‌كرێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شاری به‌غدا به ئاماده‌بوونی شاندێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، شانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له عێراق كۆبوه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك رێكاری نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا راگه‌یه‌ندران.
به گوێره‌ی نوێترین رێكاری خۆپارێزی، هاووڵاتیانی فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا بۆیان نییه سه‌ردانی عێراق بكه‌ن.
هه‌روه‌ها بڕیار درا تا (15)ی ئه‌م مانگه ده‌رفه‌ت بدرێت به‌و عێراقییانه‌ی له ئێران ماونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه. دوای گه‌ڕانه‌وه‌شیان كه‌ره‌نتینه ده‌كرێن بۆ ماوه‌ی (14) رۆژ.