سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی شوێنی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بەسەردەکاتەوە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە بازاڕیی قەیسەریی هەولێر
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە بازاڕیی قەیسەریی هەولێر

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بازاڕی قەیسەریی شاری هەولێری کرد و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتیشی ڕاسپارد کە لە زووترین کاتدا، لێکۆڵینەوەی ورد و هەمەلایەنە بکەن بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارەکانی دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە (6ـی ئایاری 2024) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێری کرد و لە نزیکەوە زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی ڕابردووی بەسەرکردەوە.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سوپاسی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی کرد بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتیشی ڕاسپارد کە لە زووترین کاتدا، لێکۆڵینەوەی ورد و هەمەلایەنە بکەن بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارەکانی دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا بە هۆی کەمتەرخەمی و پابەندنەبوونە بە ڕێنماییەکان یان دەستێکی خراپکاری لە پشتە.

هەروەها سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی داواشی لە دوکانداران و کاسبکار و هاووڵاتییان بەگشتیی کرد کە ڕێکارەکانی سەلامەتی جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی چیتر ئەم ڕووداوە دڵتەزێنانە دووبارە نەبنەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی بەپێی توانا، هاوکاری هەموو زیانلێکەوتووانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەکەین و یارمەتییان دەدەین. ڕوونیشیکردەوە کە ئەم بازاڕە ، شوێنەوارێکی مێژووییە و هەوڵ دەدەین بە ڕاوێژ و هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکان نۆژەنی بکەینەوە.

0
0
0
0
0
0
0
0
0
0
0
0