پارێزگاری كه‌ركووك پیرۆزبایی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
پارێزگارى كه‌ركووك پيرۆزبايى سه‌رله‌نوێ ده‌ست به‌كاربوونى په‌رله‌مانى كوردستان و ده‌نگدانى له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ڕيفڕاندۆم له واده‌ى خۆي‌دا ده‌كات
نه‌جمه‌دين كه‌ريم، پارێزگارى كه‌ركووك، پيرۆزبايى له په‌رله‌مانى كوردستان كرد بۆ ده‌نگدانى له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ريفڕاندۆم له 25ى ئه‌م مانگه‌دا.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا كه له‌لايه‌ن نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى پارێزگارى كه‌ركووكه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، نه‌جمه‌دين كه‌ريم پارێزگارى كه‌ركووك، پيرۆزبايى له سه‌رجه‌م براو خوشكه په‌رله‌مانتاره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات به بۆنه‌ى سه‌رله‌نوێ سازكردنه‌وه‌ى دانيشتنه‌كانى په‌رله‌مان.
هه‌روه‌ها پيرۆزبايى له گه‌لى كوردیش ده‌كات به بۆنه‌ى ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ريفڕاندۆم له 25 ى ئه‌يلوولدا له هه‌رێمى كوردستان و ناوچه كوردستانيیه دابڕێنراوه‌كان.