نەتەوە یەكگرتووەكان: كارەكانمان لە ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت

"پێویستە داونوستان لە نێوانیان بەردەوام بێت"

K24 - ھەولێر

نەتەوە یەكگرتووەكان جەخت لەسەر بەردەوامی كاردكردن لە ھەرێمی كوردستان دەكەنەوە.

ستیڤان دوجاریك، وتەبێژی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دووپاتیكردەوە، كارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و ھیواشی خواست، وتوێژەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا بەردەوام بێت.

 ھەروەھا وتەبێژی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان گوتی، گرنگە بۆ ئێمە عێراق بە یەكپارچەیی بمێنێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ 25/9/2017، پڕۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان لە ھەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەڕێوەچوو، بەگوێرە ئەنجامە نافەرمییەكانیش زۆربەی بەشداربووان دەنگیان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی كوردستانداوە.