نێچیرڤان بارزانی: زۆر كاری ھاوبەشمان لەگەڵ نەوشیروان مستەفا ئەنجامداوە

"ھیوادارین لەگەڵ گۆڕان و لایەنە سیاسییەكانی دیكە بتوانین كاری باشتر بكەین"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەسەر گۆڕی نەوشیروان مستەفا رایگەیاند، زۆر كاری ھاوبەشمان لەگەڵ نەوشیروان مستەفا ئەنجامداوە و ھەمیشە جێگای رێزبووە.

پێش نیوەڕۆی ئەمرۆ نێچیرڤان بارزانی بەسەردانێك گەیشتە شاری سلێمانی و لە گردی زەرگەتە تاجە گوڵینەی لەسەر گۆڕی نەوشیروان مستەفا دانا و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بەناوی سەرۆك بارزانی و سەركردایەتی پارتی و حكوومەتی ھەرێم، ھاوخەمی و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا و ئەندام و لایەنگرانی گۆڕان كرد.

سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران گوتیشی: "گومان لەوەدانییە جیاوازی سیاسی لەنێوان ئێمەدا ھەبووە، بەڵام ئەگەر سەیری كارە ھاوبەشەكانمان بكەین، ھەر لە دروستبوونی بەرەی كوردستان لەگەڵ باوكم كاك ئیدریس بارزانی و دواتر لەگەڵ جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی، ھەروەھا سەرخستنی راپەڕینی ساڵی 1991، كە پێكەوە پلانیان بۆ دانابوو، كە سەركەوتنیان بە دەستھێنا، پاشان لە نووسینەوەی دەستووری ھەمیشەی عێراقدا كاك نەوشیروان رۆڵێكی باڵای ھەبوو لەگەڵ جەنابی كاك مەسعود و مام جەلال و برادەرانی دیكە، لەو وێستگانە دەستكەوتی گەورەمان بۆ گەلەكەمان بە دەستھێناوە، ھیوادارین لەمەودواش لەگەڵ گۆڕان و لایەنە سیاسییەكانی دیكە بتوانین كاری باشتر بكەین".