عه‌بادى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرا كرد
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زيرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ياوه‌رى شاندێك سه‌ردانى به‌غداى كرد و له‌گه‌ڵ حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيران كۆبوويه‌وه.
له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه، نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: سه‌رۆك وه‌زيران حه‌يده‌ر عه‌بادى پێشوازى كرد له شاندێكى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكايه‌تى نێچيرڤان بارزانى و ئه‌ندامێتى هه‌ريه‌ك له قوباد تاڵه‌بانى و فوئاد حوسێن.
هه‌روه‌ها هاتووه: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له باره‌ى دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ره‌وشى سياسى و ئاسايش و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان حكومه‌تى ئيتيحادى و حكومه‌تى هه‌رێم به گوێره‌ى ده‌ستوور كرا.
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق جه‌ختى له‌سه‌ر يه‌كپارچه‌يى و سه‌روه‌رى عێراق كرده‌وه و هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان به‌شێكن له گه‌لى عێراق و بايه‌خى دووباره به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئيتيحادى له هه‌رێم خسته‌ڕوو له ناويشياندا ده‌روازه سنوورييه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان.
هه‌روه‌ها عه‌بادى ئاماژه‌ى بۆ به‌رده‌وامى كاركردنى ليژنه پسپۆڕه‌كان كرد به مه‌به‌ست كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كان، دواى ته‌واوبوونى سه‌رجه‌م رێككاره‌كانى په‌يوه‌ست به گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئيتيحادى بۆيان. روونيشيكرده‌وه، سنوورى نێوده‌وڵه‌تى پێويسته له ژێر ده‌سه‌ڵات و كۆنترۆڵى ئيتيحادى بێت به‌و پێيه‌ى له ده‌سه‌ڵاتى تايبه‌تمه‌ندى حكومه‌تى ئيتيحادييه.
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا حه‌يده‌ر عه‌بادى دووپاتى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى حكومه‌ت له باره‌ى پێويستى پابه‌ندبوونى هه‌رێم به سنوورييه‌وه كرده‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ى له ده‌ستوور هاتووه. بايه‌خى راده‌ستكردنى نه‌وتى ده‌رهێنراويشى به ده‌سه‌ڵاتى ئيتيحادى روونكرده‌وه و ده‌بێت ده‌رهێنانى نه‌وت به شێوه‌يه‌كى بنبڕانه به ده‌ست حكومه‌تى ئيتيحادييه‌وه بێت و له رێگه‌ى كۆمپانياى سۆمۆوه بێت.
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى حكومه‌تى عێراقدا هاتووه، عه‌بادى جه‌ختى له‌سه‌ر بايه‌خ و گرنگى ته‌واوكردنى كارى ليژنه‌كانى پێداچوونه‌وه به مووچه‌ى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كردووه‌ته‌وه. هاوكات له‌گه‌ڵ زه‌مانه‌تى گه‌يشتنى ئه‌و مووچه‌يه بۆ فه‌رمانبه‌رانى شايسته و ده‌بێت له ژێر چاودێرى ديوانى چاودێرى دارايى ئيتيحاديدا بێت.