به ڤيديۆ.. "سوپاى ئيسلام" له ناوچه‌ى دوما تانكه‌كانيان ده‌سووتێنن
K24 – هه‌ولێر:
پێش ئه‌وه‌ى چه‌كدارانى ميليشياى "سوپاى ئيسلام" ناوچه‌ى (دوما) به‌جێبهێڵن, زۆرێك له تانك و زرێپۆشه‌كانى خۆيان سووتاندووه.
چالاكان له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى گرته‌ى ڤيديۆيى سووتاندنى تانك و زرێپۆشه‌كانيان بڵاوكردووه‌ته‌وه, كه چه‌كدارانى سه‌ر به ميليشياى "سوپاى ئيسلام" تانكه‌كانيان ده‌سووتێنن بۆ ئه‌وه‌ى نه‌كه‌ونه ده‌ست سوپاى سووريا.
به رێككه‌وتنى نێوانيان، رووسيا و سووريا رێگه‌يان دا ميليشياكانى لايه‌نگرى توركيا غوته‌ى خۆرهه‌ڵات به‌جێبهێڵن و ناوچه‌كانيان راده‌ستى سوپاى سووريا بكه‌نه‌وه.