سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی لە بنەماڵەی نیعمەت خانی حەمەی ئاوڕەحمان ئاغا دەکات
K24 – هه‌ولێر:
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سه‌ره‌خۆشی له بنەماڵەی نیعمەت خانی حەمەی ئاوڕەحمان ئاغا كرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/4/30 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بە بۆنەی کۆچی دوایی نیعمەت خانی کچی حەمەی ئاوڕەحمان ئاغای سلێمانی، پرسە و سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کاک سالار و کاک شاسوار کرد.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی دەربڕی و هیوای خواست خوای مەزن خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.