"سێگۆشه‌ی مه‌رگ" عێراق ده‌باته‌وه چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م
K24 - هه‌ولێر:
كه مانگی یه‌نایه‌ری رابردوو ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق رایانگه‌یاند، چه‌كدارانی داعشیان له ته‌واوی خاكی عێراق ده‌ركردووه‌و سه‌رجه‌م شاره‌كان له چه‌كدار و ده‌سه‌ڵاتی "خه‌لافه‌ت" داماڵراوه، دوای زیاتر له سێ ساڵ جه‌نگی خوێناوی خۆشییه‌ك كه‌وته‌وه دڵ و گه‌شی كه‌وته‌وه رووخساری عێراقییه‌كان، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند ژماره‌یه‌ك هێرشی چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان و كووشتنی به كۆمه‌ڵی ئه‌ندامانی سوپا و حه‌شد و خه‌ڵكی سڤیل، خۆشییه‌كه‌ی گۆڕییه‌وه به دڵه‌ڕاوكێ و ترس له گه‌ڕانه‌وه بۆ چوار گۆشه‌ی یه‌كه‌م.
ئه‌و ترسه له خۆڕا نییه و درووستبوونه‌وه‌ی "سێگۆشه‌یه‌كی مه‌رگ" له ناوچه چۆڵه‌وانی و كێ‌و و هه‌رده‌كانی پارێزگای دیاله و سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركووك، به‌رپرسانی ئه‌و ناوچانه‌شی هێناوه‌ته زمان و باسی هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ی داعش ده‌كه‌ن.
هه‌ر چه‌نده هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق ژماره‌یه‌ك هه‌ڵمه‌ت و ئۆپراسیۆنیان ئه‌نجامداوه و خاڵی پشكنینیان داناوه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه رێگه له هێرش و كرده چه‌كدارییه‌كانی داعش و ئه‌و گرووپه بگرن كه به "ئاڵا سپییه‌كان" ناویان ده‌به‌ن و ده‌ڵێن له ده‌روروبه‌ری خورماتوو و داقووق و ناوچه‌كانی حه‌مرین زۆر چالاكن.
زیادبوونی چالاكییه‌كانی داعش له‌و ناوچانه‌دا به‌تایبه‌تی رێگای سه‌ره‌كی كه‌ركووك - به‌غدا، وایكردووه ناوی رێگاكه بنێن "رێگای مه‌رگ" و به‌تایبه‌تی له گرده‌كانی حه‌مریندا، چونكه بووه‌ته مۆڵگه بۆ پاشماوه‌كانی داعش.
هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا چه‌كدارانی داعش ژماره‌یه‌ك پۆلیسی فیدراڵی عێراقیان رفاند، كاتێك ده‌یانوویست پشووی دوای ماوه‌كی زۆر كاركردن به‌سه‌ر ببه‌ن، خاڵێكی پشكنینیان دانا‌و پۆلیسه‌كانیان له‌سه‌ر رێگای كه‌ركووك به‌غدا برد.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی شایه‌تحاڵه‌كان كه له‌و رووداوه قوتار ببوون، چه‌كدارانی داعش ژماره‌یه‌ك له‌و پۆلیسانه‌یان كوشتووه‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌یشیان سووتاندووه كه پۆلیسه‌كانی ده‌گواسته‌وه و 8 كه‌سی دیكه‌شیان رفاندووه. ئه‌وه‌بوو دواتر داعش گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌و نیشانی‌دا كوشتوویانن.
ئه‌حمه‌د خورشید، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای حه‌ویجه ده‌ڵێت: "دوای چه‌ند كاتژمێرێك و له رووداوێكی هاوشێوه‌دا، چه‌كدارانی داعش 5 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبیان كوشت و لاشه‌كانیشیان سووتاندن".
ئه‌و به‌رپرسه ناوچه‌ییه به پێگه‌ی "الحرة"ـی گوتووه: "چه‌كدارانی داعش سوود له گونده چۆڵه‌كان وه‌رده‌گرن كه ده‌كه‌ونه ده‌وروبه‌ری رێگای سه‌ره‌كی كه‌ركووك - به‌غدا، جگه له‌وه‌ی چه‌ندین تۆڕی تونێلیان هه‌یه كه پێشتر هه‌ڵیانكۆڵیوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌وه هێرشه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و خاڵی پشكنینی وه‌همی دابنێن و پاشان به‌و رێگایه‌دا بگه‌ڕێنه‌وه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌حمه‌د خورشید، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له‌و گرد و دۆڵ و ناوچانه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه، 800 تا 1000 چه‌كدار ده‌بن و هه‌موویان له كاتی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی هێزه‌كانی عێراق بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه رۆیشتوون".
له‌و ساڵانه‌ی توندوتیژی تایفه‌گه‌ری زیادیكرد و دوای ئه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی دوو ئیمامه‌كه‌ی شیعه له ساڵی 2006 له سامه‌ڕا ته‌قێنرانه‌وه، ژماره‌یه‌ك زۆر رووداوی هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌و رێگا و ناوچانه‌دا روویاندا‌و ده‌یان كه‌س بوونه قوربانی، ئه‌ویش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی قاعیده‌وه بوو.
به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی "رێگای مه‌رگ" یان "سێگۆشه‌ی مه‌رگ" جاری یه‌كه‌م ساڵی 2005 به‌كارهێنرا، ئه‌وكاته بۆ ئه‌و رێگایه بوو كه به‌غدا به پارێزگاكانی دیكه‌ی باشووری عێراقه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی "له‌تیفییه"ـی باكووری پارێزگای بابل بوو.
له‌و ناوچانه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری زیاره‌تكارانی شیعه به ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوی قاعیده كوژران و به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچانه‌یان كردبوو.
به‌ڵام ئێستا "سێگۆشه‌ی مه‌رگ" له پارێزگاكانی دیاله و سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركووكه، هه‌ر چه‌نده رێكخراوی داعش ئه‌و كرده تیرۆریستیانه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی ناوچه‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی خۆی، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی دۆسێكان تێكه‌ڵ بكرێت، به‌شێك له به‌رپرسانی عێراق ده‌ڵێن: "ئه‌گه‌ری هه‌یه گرووپی "ئاڵا سپییه‌كان" كه ئه‌وان به "جوداخوازه‌كان" ناویان ده‌بن، له‌و كرده‌وانه‌وه تێوه‌گلابن".
یه‌حیا ره‌سووڵ، گوته‌بێژی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش ده‌ڵێت: "پاشماوه‌كانی داعش ژماره‌یه‌ك كرده‌ی تیرۆریستیان له كوشتن و رفاندن له‌سه‌ر رێگای نێوان كه‌ركووك و به‌غدا و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامداوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ته‌ماشای ئه‌و چه‌كدارانه‌مان كردووه كه ھێرشه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌یان ئه‌نجامداو 8 كارمه‌ندی حكومه‌تی عێراقیان كوشت، كاتژمێریان كردبووه ده‌ستی چه‌پیان و جلوبه‌رگی سه‌ربازیان له‌به‌ردا بووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی داعش ده‌یپۆشێ".
به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه هه‌ندێك گرووپی "له یاسا ده‌رچوو" كه به‌هۆی كۆنترۆڵكردنی كه‌ركووك زیانیان به‌ركه‌وتووه، له‌وانه‌یه بۆ تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه هاوپه‌یمانێتیان له‌گه‌ڵ داعش كردبێت". وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌حیا ره‌سووڵ ده‌یڵێ.
هیشام هاشمی، شاره‌زا له كاروباری گرووپه توندڕه‌وه‌كان ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی عێراق توانیان چه‌كدارانی داعش له شاره‌كان وه‌ده‌رنێن، به‌ڵام ئه‌وه واتای كۆتاییهاتنی رێكخراوی داعش نییه".
هاشمی ده‌ڵێت: "شه‌ڕی ئیستا له‌سه‌ر چۆنێتی كۆتاییهێنانه به‌و پاشماوانه‌ی داعش كه له شاره‌كانه‌وه رایانكردووه‌ته دۆڵ و گرد و چیاكان و له‌و شوێنانه‌وه هه‌وڵی خۆرێكخستنه‌وه ده‌ده‌ن".