لە پێنجوێن خۆڵی ئاسن و بەردی گرانبەھا بەرھەمدەھێندرێت
K24 - ھەڵەبجە
له قه‌زای پێنجوێن مه‌زه‌نده‌ی بوونی چه‌ندین جۆر كانزا و به‌ردی گرانبه‌ها ده‌كرێت، كه‌چی ته‌نها وه‌به‌رهێنان له خۆڵی ئاسن و چه‌ند جۆرێك له به‌ردی گرانبه‌ها كراوه، به‌رپرسانی ئه‌و شارۆچكه‌یه داوا ده‌كه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بایه‌خ به سامانه نانه‌وتییه‌كان بدات، سوود و خێریش له‌و سامانه بۆ ناوچه خۆجییه‌كان له‌به‌رچاو بگیرێت.
لە سنووری پێنجوێن زیاتر لە 13 جۆر کانزا هەیە، بەگوتەی ھاووڵاتییەكی ئەو ناوچەیە، جگە لە هه‌مه‌جۆری کانزا‌کان، لە بەرزاییەکانی چیایی شلێر مه‌زنده‌ی بوونی یۆرانیۆم دەكرێت.
مامۆستا عه‌زیز بلکیانی، ھاووڵاتییەكی دانیشتووی پێنجوێن دەڵێت: "بیرم دێت لە گەڕەكی قوڕەڕەشەی پێنجوێن، كانیەكی ئاو ھەبوو زەوییەكەی رەنگی رەشبوو ئاوێكی چەوری لێدەھاتە دەرەوە، كە گومان دەكرا شتی تێدابێت، لە شاخەكانی چەمی شلێر گەردێكی درەوشاوە دەردەكەوێت كە گومان دەكرێت یۆرانیۆم ھەبێت لە ناوچەكە، بەڵام تائێستا بە دواداچوون و تاقیكردنەوەی زانستی بۆ نەكراوە".
له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ئه‌و کانزا گرانبەهایانە، ته‌نیا ئه‌وه‌ی كاری تێدا كرابێت ده‌رهێنانی خۆڵی ئاسنه، ئه‌ویش حكوومه‌ت به مەتر دەیفرۆشێتە وەبەرهێنەرێك، بەڵام تائێستا نه‌توانراوه له پێنجوێن كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی خاو دابمه‌زرێت و بۆ ئەوەی دانیشتووانی سنووره‌كه‌ش سوودی لێ ببینن.
زانا ره‌حمان، قایمقامی پێنجوێن بە كوردستان24 راگەیاند: "تائێستا وەبەرھێنان تەنھا لەسەر خۆڵی ئاسن و ھەندێك بەردی گرانبەھا كراوە، ئەو بابەتە پەیوەندیدارە بە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان، بەڵام تائێستا نەھاتووە رووپێوێكی ناوچەكە بكات و وەبەرھێنانی تێدا بكات، چونكە سیاسەتی وەزارەتی سامانە سرووتییەكان تەنھا كار لەسەر نەوت دەكات، نەك لەسەر بەرد و مادە سرووشتییەكانی دیكە كە ھەن".
گوتیشی: "سەرجەم ئەو داھاتانەی لە خۆڵی ئاسن و بەردی گرانبەھای ناوچەكە بە دەست دێن دووبەشە، یەكێكیان حكوومەتی ھەرێم بە مەتر دەیفرۆشێت، بەشەكەی دیكەشی ئەوەیە كە سەرمایەدارەكە سوودی لێدەكات، ئەگەرنا تائێستا ھیچ داھاتێكی بۆ پێنجوێن خەرج نەكراوە".
ھ.م