كەشناسی باری كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو رادەگەیەنێت
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچەھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی ئەگەری نمەباران ھەیە. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 13 و سلێمانی 11 و دھۆك 12 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 14 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچەھەور و ھەوری تەواودا دەبێت.