له راگه‌يه‌ندراوێكدا يه‌كێتى داواى يه‌كگرتنه‌وه له گۆڕان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
مه‌كته‌بى سياسيى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه به بۆنه‌ى كۆچى دوايى رێكخه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ريكردووه، داوايكردووه، بۆ شادكردنى رووحى نه‌وشيروان مسته‌فا و گيانى هاوڕێيه‌تى جه‌لال تاڵه‌بانى، گۆڕان و يه‌كێتى يه‌كبگرنه‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "یه‌كێتی و گه‌له‌كه‌مان، له هه‌لومه‌رجێكدا، به‌شكۆوه كۆچی دوایی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ دونیای نه‌مری به‌ڕێده‌كه‌ین، ئاشكراشه یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ساڵێكه رێكه‌وتنی سیاسی دووقۆڵیمان هه‌یه. به‌ڵام، جێی داخه، هێشتا كۆده‌نگی نیشتمانیی لایه‌نه سیاسیه‌كان، دوای هه‌وڵێكی بێ‌وچان، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن یه‌كێتی-یه‌وه، نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجام، سه‌ره‌نجام، په‌رله‌مانیش كارا نه‌كراوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئێمه وه‌كو یه‌كێتی له‌م كاته‌شدا رایده‌گه‌یه‌نین كه‌وا:
-چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، له‌ناو هێزه سیاسیه‌كان، بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره سیاسیه‌كان، زۆر به‌گرنگ ده‌زانین.
- كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ئه‌ركێكی نیشتمانی و یاسایی، به‌ڵكو سیاسی چاره‌نوسازیشه.
- رێكه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان، هاوكات خه‌بات بۆ جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌رێگای یه‌كێتی، گرنگیه‌كی مێژوویان بۆمان هه‌یه و یه‌كێتی بێ درێغ له‌پێناویاندا تێده‌كۆشین".
له كۆتايى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، هاتووه: "سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌كانی نێوانمان، پێمان باشه دواچاره‌سه‌ری نێوان یه‌كێتی و گۆڕان، هه‌روه‌كو چه‌ندین جار گوتومانه، به‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوولامان، مژدانه‌ی گه‌له‌كه‌مان بێ و به‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ش، رۆحی كاك نه‌وشیروان وه‌كو هاوڕێ دێرینی جه‌نابی مام جه‌لال و تێكۆشه‌رێكی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و رۆڵی مێژوویی له خه‌باتی مێژوویی شۆڕشی نوێ دا، شاد و هه‌ستی هاوڕێیه‌تی و هاوخه‌باتی مام جه‌لال-یش ئاسوده ده‌بێ، بێگومان ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ری هه‌ردوولایه‌نیشمان ساز ده‌بن بۆ راپه‌ڕاندنی باقی ئه‌ركه‌كانی دیموكراسی و كوردایه‌تی، له‌پێشه‌وه‌دا، ئه‌ركی ریفراندۆم و له ئاكامیشدا سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیش".