سوپای سووریا ته‌واوی پارێزگای حه‌له‌بی كۆنتڕۆڵ كرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دوای تێپه‌ڕبوونی 9 ساڵ به‌سه‌ر له‌ده‌ستدانی پارێزگای حه‌له‌ب، كه گه‌وره‌ترین پارێزگای پیشه‌سازی و بازرگانی سووریایه، سوپای حكومه‌تی سووریا پارێزگاكه‌ی به ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵ كرده‌وه.
له دوایین هێرشه‌كانی سوپای سووریا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، زیاتر له 30 گوند و ناوچه‌ی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری پارێزگای حه‌له‌بی كۆنتڕۆڵ كرده‌وه، كه ماوه‌ی 9 ساڵه كۆنتڕۆڵی ئه‌و شوێنانه‌ی له‌ده‌ستدابوو و له ژێر كۆنتڕۆڵی به‌ره‌ی نوسره‌دا بوو.
ئه‌گه‌رچی سه‌نته‌ری شاری حه‌له‌ب پێشتر له‌لایه‌ن كۆنتڕۆڵ كرابوو، به‌ڵام چه‌ندین ناوچه‌و گوندی ده‌وروبه‌ری هێشتا له ژێر كۆنتڕۆڵی به‌ره‌ی نوسره‌دا مابووه‌وه.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ باس له‌وه ده‌كات، رێككه‌وتنێك له نێوان توركیا و رووسیا هه‌بووه بۆ جێهێشتنی ئه‌و ناوچانه و جێگرتنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن سوپاوه.
روانگه‌ی سووری باس له‌وه‌ش ده‌كات، دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن سوپای سووریا، له ماوه‌ی 21 رۆژدا پتر له 400 هه‌زار كه‌س ئاواره بوونه.
ئ. م