کۆمپانیاکانی سعوودیە لە کێڵگەی عەکازی عێراق وەبەرهێنان دەکەن

پێویستی عێراق پڕدەکاتەوە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، دەرفەتێکی وەبەرهێنانی گاز لە کێڵگەکانی عەکاز و مەنسورییە هەیە و کۆمپانیاکانی سعوودیە هەوڵدەدات وەبەرهێنانیان تێدا بکەن.

 وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، چەندین پڕۆژەی وەبەرهێنان لە بواری گازدا هەن، سەرەڕای کارکردن لە هەردوو کێڵگەکانی مەنسوورییە و عەکاز، کە پێویستی عێراق پڕدەکاتەوە و پێویست ناکات گاز هاوردە بکەن.

جەختیکردەوە، بەهۆی خواستی ناوخۆوە، دەرفەتی وەبەرهێنان لە کێڵگە گازییەکانی مەنسوورییە و عەکاز هەیە. کۆمپانیاکانی سعوودیە هەوڵدەدەن وەبەرهێنان لە کێڵگەی عەکازدا بکەن.