كەشناسی: بەفربارین سەنتەری پارێزگاكان دەگرێتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی راپۆرتێكی كەشناسی، شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە سەنتەری دوو پارێزگاش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ چەند رۆژی داھاتوو خستەروو، بەگوێرەی پێشبینیەكان شەوی پێنج شەممە لە كاتەكانی درەنگ بارانبارین لە ھەرێمی كوردستان دەست پێدەكات، رۆژی ھەینی بارانبارین سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكان كاریگەری زیاتری دەبێت. رۆژی شەممە لە پارێزگاكانی سلێمانی و دھۆك ئەگەری بەفربارین ھەیە و رۆژی یەكشەممە شەپۆلەكە كۆتایی دێت.