دوو كۆنگرێسمانی دیاری ئه‌مریكی پاڵپشتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
دوو كۆنگرێسمانی دیاری ئه‌مریكی پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن و پاڵپشتی خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌رده‌بڕن.
ترێنت فرانكس، ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا و سه‌ر به پارتی كۆماری ئه‌مریكا له راگه‌یەندراوێكدا سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌غدا نه‌یتوانیوه پارێزگاری له گیانی كوردانی عێراق بكات و مافه‌كانیان بۆ دابین بكات و هه‌روه‌كوو هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه. كوردیش مافی خۆیه‌تی بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات.
ئه‌و كۆنگرێسه‌مانه ئه‌مریكییه گوتیشی ئه‌مریكا به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی هه‌یه پشتگیری له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات و ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نیشتمانی واشنتن ده‌بێت و ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی پشتگیری له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات.
هه‌روه‌ها، ئێلیۆت ئینجێڵ، کۆنگرێسمانی دیموکرات و ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا روونیکردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆڵێکی کارای لە شەڕی داعش گێڕا و ئەندامێکی کارای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بوو، هەر بۆیە بڕوای تەواوی بە مافی کورد هەیە لە بڕیاردان لە چارەنووسی خۆی.
ئیلیۆت داوا لە سەرکردایەتی سیاسی کورد دەکات، بە پشتبەستن بە ئەنجامەکانی ریفراندۆم، ماڵێکی کوردی تۆکمە دابمەزرێنن و هەوڵ بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان بدەن.