فراكسیۆنی گۆڕان داوا لە یەكێتی دەكات پێش كاراكردنەوەی پەرلەمان ھاوپەیمانیەتی دروست بكەن

بەھاوكاری فراكسیۆنەكانی دیكە كاربكەین بۆ ھەردوو ئەركە سەرەكیەكەی پەرلەمان

K24 - ھەولێر

فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، داوا لە فراكسیۆنی یەكێتی دەكات، پێش كاراكردنەوەی پەرلەمان، ھاوپەیمانیەتی دروست بكەن.

فراكسیۆنی گۆڕان پەیامێك ئاراستەی فراكسیۆنی یەكێتی دەكات و رایدەگەیەنێت: "لە سەروبەندی قۆناغێكی نوێین بۆ ئاسایی و كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان، بۆیە ئێمە بەم بۆنەیەوە داوا لە بەڕێزتان دەكەین "كە لە سەر بنەمای رێكەوتنی سیاسی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، قۆناغی كۆتایی دروستكردنی ئیتیلافی فراكسیۆنەكانی یەكێتی و گۆڕان تەواو بكەین".

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "ھەردوولا، بە ھاوكاری فراكسیۆنەكانی تر، بەیەكەوە كاربكەین بۆ ھەردوو ئەركە سەرەكیەكەی پەرلەمان، كە یاسا دانان و چاودێرییە".

 

دەقی پەیامەكەی فراكسیۆنی گۆڕان

 

بۆ / فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان

سڵاو و رێز

لەبەر ئەوەی لە سەروبەندی قۆناغێكی نوێین بۆ ئاسایی و كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان، بۆیە ئێمە بەم بۆنەیەوە داوا لە بەڕێزتان دەكەین; كە لە سەر بنەمای رێكەوتنی سیاسی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، قۆناغی كۆتایی دروستكردنی ئیتیلافی فراكسیۆنەكانی یەكێتی و گۆڕان تەواو بكەین و، رایبگەیەنین. بۆ ئەوەی ھەردوولاو، بە ھاوكاری فراكسیۆنەكانی تر، بەیەكەوە كاربكەین بۆ ھەردوو ئەركە سەرەكیەكەی پەرلەمان، كە یاسا دانان و چاودێرییە.

فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان