منداڵێكی 5 مانگی له وڵاتینامه‌ی عێراقی بێبه‌ش ده‌كرێ
K24 - هه‌ولێر:
منداڵێكی ته‌مه‌ن پێنج مانگی له پارێزگای زیقار، به‌هۆی ئه‌وه‌ی باپیری به‌عسی بووه وڵاتینامه (جنسیه) یان نه‌داوه‌تێ و باوكی منداڵه‌كه‌ش سكاڵای خۆی گه‌یاندووه‌ته‌وه وه‌زیری ناوخۆی عێراق.
به گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌ك قاسم ئه‌لئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆی عیراق، له ئۆفیسه‌كه‌ی خۆی چاوی به هاووڵاتییه‌كی پارێزگای زیقار كه‌وتووه‌و ئه‌ویش وه‌زیری ئاگاداریكردووه‌ته‌وه كه به‌رپرسانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی وڵاتینامه‌یا‌ن بۆ كوڕه‌كه‌ی ده‌رنه‌هیناوه كه ته‌مه‌نی پێنج مانگانه و ته‌نها هۆكاری ئه‌وه‌ش به‌عسی بوونی باپیرییه‌تی.
وه‌زیری ناوخۆی عێراقیش ئه‌و قسانه‌ی به لاوه سه‌یر ده‌بێت و ده‌پرسێت ئایا هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی هه‌یه له یاسای عێراقیدا رێگری له پێدانی وڵاتینامه به كه‌سێكی باوك یان باپیر به‌عسی بكات؟.
هه‌ر له‌وێدا قاسم ئه‌عره‌جی په‌یوه‌ندی به به‌رپرسێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت "ئه‌و هاووڵاتییه كه ناوی عه‌لی عه‌بدولحسێن حافز ئه‌للامییه دێته لات و به ته‌له‌فۆنیش هه‌موو دامه‌زراوه‌كان ئاگادار بكه‌وه كه پابه‌ندی یاسابن و ئه‌و منداڵه‌ش وه‌ك هه‌ر عێراقییه‌كی دیكه‌ی مافی خۆیه‌تی وڵاتینامه‌ی هه‌بێت".