له هه‌ولێر 7 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، (7) كه‌سی دیكه له هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه هاتووه: تووشبووه‌كان، (3) یان پیاون و ته‌مه‌نیان (60، 26، 20) ساڵه و (3) یان ئافره‌تن و ته‌مه‌نیان (57، 27، 23) ساڵه و كچێكی ته‌مه‌ن (16) ساڵیش حه‌وته‌م تووشبوویانه و سه‌رجه‌میان به‌ركه‌وتووی تووشبووی پێشوون.
وه‌زاره‌ت روونیكردووه‌ته‌وه، یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی "کوێستانه" و (6) تووشبووه‌كه‌ی دیكه دانیشتووی گەڕەکی "ھەولێری نوێ"ن.