كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكان وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دیاردەكات
K24 - ھەولێر
شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە سبەینێوە هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی بنکەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بکەن، بۆ ئەوەی لە بوونی ناوەکانیان دڵنیابن.
راشیگەیاند، بنکەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانیان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.