ترەمپ هەستی خۆی بۆ دەرکەوتنەوەی کیم ئاشکرا دەکات

هەستی خۆی دەردەبرێت

K24 – هه‌ولێر:

دوای دیارنەمانی بۆ ماوەی سێ هەفتە، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور هەینی رابردوو دەرکەوتەوە و لە مەراسیمێکدا بەشداریی کرد.

تاوەکو ئێستا بە فەرمی ئاشکرا نەکراوە سەرۆکی کۆریای باکوور لەکوێ بووە، بەڵام دەگوترا کە نەخۆشییەکی جددی هەبووە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە توتێکدا لەبارەی دووبارە بەدیارکەوتنەوەی کیم نووسیویەتی، دڵخۆشم بە دووبارە بینینی کیم و دڵخۆشم بەوەی کە باشە".

ترەمپ و کیم سێ جار چاویان بەیەک کەوتووە، و سەرۆکی ئەمەریکا وەکو هاوڕێیەک ئاماژە بۆ کیم دەکات، بەڵام بەهۆی تاقیکردنەوەی مووشەکی، نێوانی ئەمەریکا و کۆریای باکوور ئاڵۆزی تێکەوتووەتەوە.