چیرۆكی به‌ته‌مه‌نترین باپیره‌ی پاڵه‌وانی له‌شڕێكی جیهان
پاڵه‌وانی پێشووی له‌شڕێكی میانمار، ته‌مه‌نی 91 ساڵانه و ئێستاش له وه‌رزشی له‌شڕێكی به‌رده‌وامه و له‌ڕاستیدا گاڵته به‌و كه‌سانه ده‌كات كه ده‌ڵێن ته‌مه‌ن به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م وه‌رزشكردن.
سین ماونگ، پاڵه‌وانی پێشووی له‌شڕێكییه و ئێستاش له ته‌مه‌نی 91 ساڵان له وه‌رزشكردن به ئاسن به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئه‌مجۆره وه‌رزشه له ته‌مه‌نی 91 ساڵی كارێكی زۆر قورس و دژواره كه هاوتمه‌نه‌كانی پێیان ناكرێت، به‌ڵام ئه‌م پیره‌پیاوهی میانمار له‌و باوه‌ڕه‌دایه ته‌مه‌ن ته‌نیا ژماره‌یه و هیچیتر.
پێشینه‌ی وه‌رزشكردنی سین ماونگ له له‌شڕێكی بۆ ئه‌و كاته ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ناوی وڵاته‌كه‌ی هێشتا بۆ میانمار نه‌گۆڕدرابوو و جیهان به ناوی برێمه ده‌یانناسی، ئه‌و زیاتر له 70 ساڵ كار به ئاسنی سارد ده‌كات و له راستیدا جه‌سته‌یه‌كی ئاماده‌ی هه‌یه.
سین ماونگ په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌وپه‌ڕی ئاماده‌یی جه‌سته‌یدا بوو، له ساڵی 1985 له ركابه‌رییه‌كانی له‌شڕێكی وڵاته‌كه‌یدا مه‌دالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا و دوای ساڵێك بوو به باشترین وه‌رزشوانی وڵاته‌كه‌ی. سین ماونگ له لێدوان له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی فرانس پرێس به شانازییه‌وه ده‌ڵێت: هه‌موو هاوڕێكانم كه پێشتر له‌سه‌رده‌می لاوی مندا ركابه‌رم بوون نه‌گه‌یشتنه ئه‌م قۆناخه و ماڵئاواییان كرد، به‌ڵام من هێشتا زیندووم. چونكه به ته‌واوه‌تی پابه‌ندم به به‌رنامه‌ی خۆراكی و وه‌رزشكردنه‌وه.
سین ماونگ كه له‌سه‌ر ئایینی بوداییه و هه‌موو رۆژ به پێی ته‌مه‌نی خۆی ده‌ست به وه‌رزشكردنێكی چڕ ده‌كات.
وه‌رزشی له‌شڕێكی له وڵاتی میانمار لایه‌نگرێكی زۆری هه‌یه و هه‌ر له‌ناو شه‌قامه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا وه‌رزشوانانی له‌شڕێكیت به‌رچاو ده‌كه‌وێت، ئه‌و وه‌رزشوانانه‌ی كه جه‌سته‌ی ئاماده‌یان هه‌یه و هونه‌ری خۆیان پیشان ده‌ده‌ن و له لایه‌ن خه‌ڵكیشه‌وه پێشوازیان لێ ده‌كرێت.
سین ماونگ ده‌شڵێت: به‌ر له‌وه‌ی به وه‌رزشی له‌شڕێكی ئاشنا بم، له ته‌مه‌نی میڕمنداڵی و له گونده‌كه‌ی خۆم كاری كێشانه‌وه‌ی بلوكی گه‌وره و داری قورسم كردووه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی جه‌سته‌م به‌هێزتر بێت، به جۆرێك كه هاوڕێكانی ئیره‌ییان پێ بردووه، دواتر ماونگ له قوناخی سه‌ربازیدا له ركابه‌رییه‌كی له‌شڕێكی به‌شداری كردووه و هه‌ر له‌و كاته‌وه عاشقی ئه‌م وه‌رزشه بووه.
سین ماونگ له ساڵانی شه‌سته‌كان به‌ڕاده‌یه‌ك به‌ناوبانگ ده‌بێت كه له دوو فیلمی سینه‌مادا رۆڵی گێڕاوه و راهێنه‌ری زۆر له پاڵه‌وانه‌كان بووه، ئه‌و له ساڵی 1962 هاوكات له‌گه‌ڵ كوده‌تای سه‌ربازی له وڵاته‌كه‌ی، هۆڵێكی له‌شڕێكی له پایته‌ختی میانمار ده‌كاته‌وه، هۆڵێك كه ئێستاش هی خۆیه‌تی و هه‌ر له‌م هۆڵه‌شدا مه‌شق و راهێنان ده‌كات.
سین ماونگ به دڵگرانییه‌وه ده‌ڵێت: سه‌رده‌مانێك زیاتر له 200 كه‌س له هۆڵه‌كه‌یدا وه‌رزشیان ده‌كرد، كه‌چی ئێستا ته‌نیا چه‌ند به‌ساڵاچوویه‌ك وه‌رزشی تێدا ده‌كه‌ن.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی