ده‌روون گێژه‌ن له كوردستان24ه‌وه باسى ديارده كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
پێشكه‌شكارى ناسراو ده‌روون گێژه‌ن، پرۆگرامێكى جياواز له كوردستان24 پێشكه‌ش ده‌كات.
به‌رنامه‌كه به ناوى (ده‌روون و ديارده) ده‌بێت و باس له ديارده نهشياوهكانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى ده‌كات، كه بۆ يه‌كه‌مجاره چه‌ند دياردهيهكى كۆمه‌ڵايه‌تى به‌و جۆره ده‌خرێنه به‌ر باس و گفتوگۆيان له باره‌وه ده‌كرێت.
به‌م نزيكانه به‌رنامه‌كه پێشكه‌ش ده‌كرێت.
ده‌روون گێژه‌ن پێشتر به‌ڕێوبه‌رى كه‌ناڵى ئێن ئاڕ تى 2 بووه و به‌رنامه‌يه‌كى سه‌رنجڕاكێشى به ناوى (شه‌قام)ه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرد.