"ریال مه‌درید مارسیال ده‌كاته یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی هاوینه‌ی داهاتوو"
به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو میدیاكانی ئه‌ورووپا په‌یوه‌ندیكردنی ئانتۆنی مارسیالی فره‌نسی به یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 24 شووباتی 2018، رادیۆی (ئارئێم سی)ـی فره‌نسا ئاشكرای كردووه كه كه ئانتۆنی مارسیال بڕیاریداوه پێشوازی له ئۆفه‌ره‌كه‌ی ریال مه‌درید بكات، له‌م پێناوه‌یشدا نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد راگرتووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت ئانتۆنی مارسیالی ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بكاته یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی هاوینه‌ی داهاتوو، یاریزانه‌كه‌ش به ته‌واوه‌تی له مۆرینهۆ توڕه‌یه و ده‌یه‌وێت خۆی له‌ده‌ستی ئه‌م راهێنه‌ره پورتوگالییه رزگار بكات.
مارسیال له هاوینی 2015 به بری 60 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی مۆناكۆ روویكرده مانچێسته‌ر یونایتد و گرێبه‌سته‌كه‌شی له هاوینی 2019 كۆتایی دێت، مارسیال به‌شداریی 128 یاری له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان كردووه و 36 گۆڵ و 26 ئاسیستی هه‌یه.