رزگاربووانی ده‌ستی داعش داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه له حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن
K24- دهۆك:
شاندێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ده‌سته‌ی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه و تاوانه‌كان بۆ به جینۆسایدناساندنی كاره‌ساتی شنگال، سه‌ردانی كه‌مپی شاریایان له سنووری پارێزگای دهۆك كرد و له‌گه‌ڵ كچ و ژنانی رزگاربووی دەستی داعش گفتوگۆیان له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان كرد.
رزگاربووانی ده‌ستی داعش ده‌ڵێن: ماف و ئیمتیازاته‌كانیان له پڕۆژه‌یاساكه‌دا ده‌ستنیشان نه‌كراون و داوا ده‌كه‌ن، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یاساییه په‌سه‌ند بكرێت، به روونی مافه‌كانی ئه‌وانی تێدا دیاری بكرێت.
له‌كاتی داگیركردنی شنگال له‌لایه‌ن داعشه‌وه، زیاتر له 6 هه‌زار كچ و ئافره‌تی كوردی ئێزیدی له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه‌وه رفێندران و به هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تا ئێستا 3 هه‌زار و 525 كه‌س رزگار كراون، تا ئێستاش چاره‌نووسی 2 هه‌زار و 900 كه‌س به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
دوای نه‌مانی داعش‌یش، سه‌رۆك كۆماری عێراق پڕۆژه‌یاسایه‌كی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد، بۆ ئه‌وه‌ی زیان پێگه‌یشتووانی ده‌ستی داعش قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كچان و ئافره‌تانی ئێزیدیی رزگاربووی ده‌ستی داعشی نیگه‌ران كردووه، ئه‌وه‌یه كه ماف و ئیمتیازاته‌كانیان له پڕۆژه‌یاساكه‌دا ده‌ستنیشان نه‌كراون.
H.B